ڤیدیۆ.. سیڤیلیە گواستنەوەى مارسیاڵى ڕاگەیاند

AM:10:20:26/01/2022

1232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنتۆنى مارسیاڵى فەڕەنسى بە خواستن و تا کۆتایى ئەم وەرزە پەیوەندى بە یانەى سیڤیلیەى ئیسپانیەوە کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لە سایتى فەرمى خۆى لە ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە، یانەى سیڤیلیە ڕایگەیاند، لەگەڵ یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى گەیستوونەتە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەى ئەنتۆنى مارسیاڵ بۆ ڕیزى یانەکەى بەخواستن تا کۆتایى ئەم وەرزە.

سیڤیلیە ڕوونیکردووەتەوە، مارسیاڵ بۆ شەش مانگ دەبێت بە یاریزانى یانەکەى، بێ ئەوەى بژاردەى کڕینەوەى یاریزانەکە لە گرێبەستەکەدا هەبێت و درێسى ژمارە 22ش لە یانەکەیاندا دەپۆشێت.

مارسیاڵ بیرۆکەى مانەوەى لە پریمەر لیگدا ڕەتکردەوە، کە یانەى نیوکاسڵ یونایتد هەوڵى گواستنەوەى دەدا و بڕیاریدا پەیوەندى بە سیڤیلیەوە بکات تا هەلى یاریکردنى بۆ بڕەخسێت، دواى ئەوەى لە شەیتانە سورەکەدا ئەم هەلەى لەدەستدابوو، پاش پەیوەندیکردنى کریستیانۆ ڕناڵدۆى پورتوگالى بەو یانەیەوە.

مارسیاڵى 26 ساڵ لە هاوینى 2015دا لە یانەى مۆناکۆى فەڕەنسییەوە پەیوەندى بە مانچستەر یونایتدەوە کرد و لەم وەرزەدا بەشدارى 11 یارى کردووە و گۆڵێکى تۆمارکردووە.

گ . ف