بەمەرجێک تۆتنهام ندومبیلی دەبەخشێتە پاریس سان جێرمان

AM:10:02:26/01/2022

640 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەرجێکی تۆتنهام پاریس سان جێرمان ناچار دەکات دەستبەداری یاریزانێکی هێڵی ناوەندی بێت.

ڕۆژنامەى لو پاریسیانی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، بەهۆی گرنگی دانی پاریس سان جێرمان بە ندومبیلی یاریزانی تۆتنهامەوە ، بەرپەرسانی سپێرز یانە فەڕەنسییەکەیان ئاگادارکردووەتەوە لە ئاکامی گواستنەوەی ندومبیلی بە شێوەى خواستن دەبێت یەکلایەنە مووچەی مانگانەى دابین بکەن.

لو پاریسیان ئاشکراشیکرد، مووچەى مانگانەى یاریزانەکەى تۆتنهام یەک ملیۆن یۆرۆیە و بۆ دابینکردنی ئەو بڕە و جێبەجێکردنی یاساکانی یاری پاک، پاریس ناچاردەبێت دەستبەرداری یاریزانێکی هێڵی ناوەند بێت کە ڤیناڵدۆم و هێرێرا و گایی و پێرێرا و پاریدیسە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشداوە، پاریس کار بۆ کەمکردنەوەى خشتەى مووچەى یاریزانەکانی دەکات، بەڵام ئەوەى کێشەى بۆ بەرپرسانی پاریس درووستکردووە هیچ کام لەو بەرگریکارانە ڕەزامەند نین لە جێهێشتنی پی ئێس جی و ئامادەن لە یانەکە درێژە بە یاریکردن بدەن.