ڤیدیۆ.. لە تۆپى دەستى ئەوروپا سوید و ئەڵمانیا و ئیسپانیا براوەبوون

AM:09:40:26/01/2022

388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى تۆپى دەستى ئەوروپا، سوید بەجیاوازى تەنیا گۆڵێک لە نەرویجى بردەوە و ئەڵمانیا و ئیسپانیاش براوەبوون.

لە جەولەى چوارەمى قۆناغى سەرەکى جامى تۆپى دەستى ئەوروپا و لە کۆمەڵەى دووەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى سوید و ئەڵمانیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

لە یارییەکى دراماتیکیدا، سوید بەجیاوازى تەنیا گۆڵێک و بە ئەنجامى 24 گۆڵ بەرامبەر بە 23 گۆڵ یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

لە یارییەکى ترى هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بەرامبەر هەڵبژاردەى ڕوسیا یارى کرد و مانشافت بەجیاوازى تەنیا گۆڵێک و بە ئەنجامى 30 گۆڵ بەرامبەر بە 29 گۆڵ یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

هاوکات هەڵبژاردەى ئیسپانیاش بردنەوەى دەستەبەرکرد، دواى ئەوەى بەجیاوازى تەنیا گۆڵێک و بەئەنجامى 28 گۆڵ بەرامبەر بە 27 گۆڵ لە هەڵبژاردەى پۆڵەنداى بردەوە.

بەم ئەنجامانە، سوید دواى چوار بردنەوەى لەسەریەک پێشەنگى کۆمەڵەکەى گرتووە و لە پێش ئیسپانیاى پلەى دووەمەوەیە، ئەڵمانیاش پلەى سێیەمى گرتووە.

گ . ف