ڤیدیۆ.. سواتیک و کۆلێز سەرکەوتن بۆ قۆناغى پێش کۆتایى جامى ئوسترالیا

AM:09:19:26/01/2022

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ئوسترالیاى کراوە، ئیگا سواتیک و دانێلا کۆلێنز سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى پێش کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى ئوسترالیاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى و لەسەر ئاستى کچان، ئیگا سواتیکى پۆڵەندى و کایا کانیبى ئیستۆنى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

لە یارییەکى ئاست بەرزدا، ئیگا سواتیکى خاوەنى پلەى نۆیەمى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.

سواتیک لە قۆناغى پێش کۆتاییدا بەرامبەر دانێلا کۆلێنزى ئەمریکى یارى دەکات، کە ئەمیش لە قۆناغى چارەکى کۆتاییدا بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر سەرکەوتنى بەسەر ئەلیز کۆرنییەى فەڕەنسیدا تۆمارکرد.

گ . ف