مباپێ لە پۆستێکدا حەکیمی بە نەخۆش ناودەبات

AM:08:53:26/01/2022

2460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ ستایشی حەکیمی دەکات و لە پۆستێکدا یاریزانە مەغریبییەکە بە نەخۆش ناودەبات.

کیلیان مباپێ یاریزانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ستایشی ئەو ئاستە بەرزەى کرد کە حەکیمی هاوکاری لە پی ئێس جی، لە یارییەکەىمەغریب بەرامبەر مالاوی پێشکەشی کرد و توانی گۆڵی بردنەوە تۆماربکات و لە پۆسـتێکدا لە ئینستاگرام دەڵێت گۆڵێکی شێتانە، حەکیمی تۆ چییتە، نەخۆشیت.

لەو بارەیەوە و لە دوای پۆستەکەى مباپێ لەسەر حەکیمی ئاژانسە ڕۆژنامەنووسیەکانی فەڕەنسا ئاشکرایانکرد، مباپێ لە نزیکەوە چاودێری حەکیمی هاوکاری دەکات و پۆستەکەى لە ئینستا گرام تەنها لە دوای چەند چرکەیەک لە پاش تۆمارکردنی گۆڵەکەى هات کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ تۆماریکرد و لە کۆتای پۆستەکەشدا هیوای شەوێکی خۆشی بۆ حەکیمی خواستووە.

ئەشرەف حەکیمی پاشچوونی بۆ پاریس سان جێرمان لە ئینتەرمیلانەوە بە 60 ملیۆن یۆرۆ، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ مباپێ درووستکردەوە و پۆستی یاریزانە فەڕەنسییەکەش بەڵگەیە کە لە دەرەوەى فەڕەنساش چاودێری یارییەکانی حەکیمی دەکات.