جامی ئەفریقا.. مەغریب و سەنیگال بۆ چارەکی کۆتایی

AM:08:30:26/01/2022

496 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئەفریقا مەغریب لە مالاوی بردەوە و کاپ ڤێردیش لەسەر دەستی سەنیگال دووچاری شکستهات.

لە ڕکابەرییەکانی قۆناغی 16ی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، هەڵبژاردەى مەغریب بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە هەڵبژاردەى مالاوی بردەوە.

سەرەتا مهانگۆ لە خولەکی حەوت مالاوی بەگۆڵی یەکەم پێشخست، بەڵام لە خولەکی 45دا نەسیری ئەنجامەکەى بۆ مەغریب یەکسانکردەوە، پێش ئەوەى لە خولەکی 70 حەکیمی گۆڵی دووەم و بردنەوەى بەخشیە مەغریب.

لە یارییەکی تری هەمان قۆناغ سەنیگال بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە کاپ ڤێردی بردەوە.

بەو ئەنجامانەش مەغریب و سەنیگال گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لە بەرامبەردا مالاوی و کاپ ڤێردی ماڵئاواییان کرد.