PM:11:46:25/01/2022
1664 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند توشى پچڕانى
ماسولکەیى بووە و لە ماوەى داهاتوو پشکنینى وردى بۆ دەکرێتەوە، بەپێى ڕاگەیاندنەکانیش
شەش هەفتە دووردەکەوێتەوە.
تۆڕى سکاى سپۆرتى ئەڵمانى
بڵاویکردەوە، ئیرلینگ هالاندى نەرویجى هێرشبەرى یانەى دۆرتمۆند توشى پچڕانى
ماسولکەیى بووە، کە هەر بەو هۆیەوە نەیتوانى دوایین یارى یانەکەى لە خولى ئەڵمانیا
تەواوبکات و لە خولەکى 63دا یاریگاى بەجێهێشت.
دۆرتمۆند لە ڕاگەیەندراوێکدا
لەسەر پێکانەکەى هالاند، وردەکارى لەسەر پێکانەکەى بڵاونەکردووەتەوە و تەنیا
ئاماژەى بەوەکرد، کە کێشەى ماسولکەیى هەیە.
دۆرتمۆند باسى
لەوەشکردووە، هێرشبەرە لاوەکەى پێویستى بە پشکنینى زیاتر هەیە لە چەند ڕۆژى کەمى
داهاتوودا، بۆ زانینى کاریکەرى پێکانەکە و ماوەى دوورکەوتنەوەى لە یاریگاکاندا.
بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانیش
پچڕانى ماسولکەیى هالاند ناچاردەکات نزیکەى شەش هەفتە لە یاریکردن دووربکەوێتەوە.
گ . ف