گەنجێکى هندى ژمارەیەکى پێوانەیى تۆمارکرد

PM:02:38:02/01/2022

5132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گەنجێکى هندى ناوى دەچێتە پەرتوکى گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، دواى ئەوەى بۆ ماوەى شەش خولەک و 16 چرکە و لە سەدا 98ى چرکەیەک تۆپێک لەسەر ئەژنۆى ڕادەگرێت.

گەنجەکە ناوى حەسەن عەسکەرى خوێندکارى زانکۆى ئینتگڕاڵى هەندیە و ماوەیەکى زۆرە بیرى لەم ئاڵنگاریە کردووەتەوە بۆ تۆمارکردنى ژمارەى پێوانەیى و دوو ساڵ ڕاهێنانى کردووە بۆ بەدەستهێنانى ئەم ئەنجامە.

گ . ف