توخێل ڕوونیکردەوە بۆ چى لۆکاکۆ شەش یارییە گۆڵى نەکردووە

PM:08:06:19/10/2021

800 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى چێڵسى پاڵپشتى لە لۆکاکۆ دەکات و پێیوایە یارییەکى زۆرى ئەنجامداوە و فشارێکى زۆرى لەسەرە.

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى بەرامبەر مالمۆى سویدى لە چامپیۆنز لیگدا، تۆماس توخێلى ڕاهێنەرى چێڵسى ئینگلیزى ئاماژەى بەوەکرد، ڕۆمیلۆ لۆکاکۆى هێرشبەرى تیپەکەى لە ژێر فشاردایە.

توخێل دەڵێت "بەڕاى من لۆکاکۆ یارییەکى زۆرى کردووە لە هاویندا و ئێستاش لە خولى نەتەوەکانى ئەوروپاوە گەڕاوەتەوە، پێویستە بەجدییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم باسەدا بکەین، چونکە لە ژێر فشارێکى زۆردایە، ئەو یاریزانێکى نایاب و ڕکابەرێکى گەورەیە و دەیەوێت هەموو شتێک بەدەستبهێنێت".

توخێل پاڵپشتى لە لۆکاکۆ دەکات، کە شەش یارییە لەسەریەک گۆڵى تۆمارنەکردووە و پێیوایە کەمێک لە ڕووى سایکۆلۆژییەوە هیلاکە، بەڵام لە ئاستێکدا نییە دوودڵیان بکات و هەر کاتێک شتەکان باش بوون تواناکانى بەدەستدەهێننەوە.

لۆکاکۆ لە سەرەتاى ئەم وەرزەدا لە ئینتەر میلانەوە پەیوەندى بە چێڵسییەوە کرد و لە چوار یارى سەرەتادا چوار گۆڵى تۆمارکرد، بەڵام ئێستا شەش یارییە لەسەریەک گۆڵى نەکردووە.

گ . ف

Tuchel aware of, already working on the 'Lukaku problem' - We Ain't Got No History