ئینتەر لە ترسى یانە زلهێزەکان کەوتووەتەخۆى

PM:07:43:19/10/2021

4356 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر دەیەوێت گرێبەستی چوار یاریزانی درێژبکاتەوە لە ترسی گرێبەستی یانە گەورەکانی ئەوروپا.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، یانەی ئینتەرمیلان بە نیازە گرێبەستی چەند یاریزانێکی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێبکاتەوە کە لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەکەیەتی.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە،لە ئێستادا ئامانجی یانەکەی میلانۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی مارسیلۆ برۆزۆڤیچ و نیکۆلۆ بارێلای ناوەراستکار و میلان سکرینیار و ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریکارن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەنگاوەی بەرپرسانی ئینتەرمیلان لە ترسی یانە گەوارەکانی ئەوروپایە کە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانانەدا ئیمزابکەن.

لاگازێتا ڕونیکردوەتەوە، لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید هەوڵی پەلکێشکردنی بارێلا دەدەن و پاریس سان جێرمانیش دەیەوێت برۆزۆڤیچ بگوازێتەوە، تۆتنهامیش چەند جارێک داوای سکرینیاری کردووە و مان سیتیش لەسەر داوای گواردیۆلای ڕاهێنەر داوای باستۆنیان کردووە.

برۆزۆڤیچ لە هاوینی 2022 و سکرینیار لە هاوینی 2023 و بارێلا و باستۆنی لە هاوینی 2024 گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلاندا کۆتایی دێت.

خ . ک

Image