بەرشەلۆنە و ئانسو فاتی ڕێککەوتون

PM:06:27:19/10/2021

724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە گرێبەستی فاتی درێژدەکاتەوە لەگەڵ زیادکردنی مووچەکەی و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئانسو فاتی هێرشبەری یانەکەیان.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندوە، فاتی ڕازیبوە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تا هاوینی 2027 لەگەڵ زیادکردنی مووچەکەی.

ئاشكراشیکردووە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نوێیەکەی فاتی لەگەڵ بەرشەلۆنە یەک ملیار یۆرۆ دەبێت، هاوشێوەی گرێبەستەکەی پێدری کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا درێژکرایەوە، مووچەکەشی ساڵانە هەنگاو بە هەنگاو بەرزدەکرێتەوە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، ئانسو فاتی لە ماوەی ڕابردوودا ئۆفەری یانەکانی مان سیتی و مان یونایتد و لیڤەرپوڵی رەتکردوەتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزا بکات.

سپۆرت دوپاتیکردوەتەوە، ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە لەگەڵ خۆرخی مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی فاتی کۆتا کۆبونەوە ئەنجامدەدات و پاشان گرێبەستەکە ڕادەگەیەنن.

خ . ک