بارتۆمیۆ: جارێکى تر خۆم بۆ سەرۆکى بەرشەلۆنە کاندیددەکەمەوە

PM:05:51:19/10/2021

1280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بارتۆمیۆ پێیوایە پێویستە پرسیار لە میسى بکرێت لەسەر ئەو شتانەى ڕوویدا و دووپاتیشیکردەوە خۆى بۆ سەرۆکایەتى بەرشەلۆنە کاندید دەکاتەوە.

لە لێدوانێکدا، کە ڕۆژنامەى مارکا بڵاویکردووەتەوە، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆى سەرۆکى پێشووى یانەى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەکرد، کێشەکە ڕۆیشتنى میسى بووە لەو یانەیەدا و ئەوان یانەیەکبوون یاریزانیان کڕیوە نەک بفرۆشن.

بارتۆمیۆ دەڵێت "لە هاوینى 2020دا زۆر جەنگام لە پێناوى بەردەوامبوونى میسی، ئێستاش کە دەیویست بمێنێتەوە، ناچاریانکرد بڕوات، منبومایە ڕێگەم نەدەدا میسى بچێتە یەکێک لەو یانانەى ڕکابەرى بەرشەلۆنەن لە چامپیۆنز لیگدا".

بارتۆمیۆ پێیوایە دۆخى میسى لەگەڵ نیمار و فیگۆ و ڕیڤاڵدۆ جیاوازبووە و ئاشکرایە کە ئەو زۆرترین موچەى هەبووە لە جیهاندا و دەشڵێت "لە هاوینى 2020 لەگەڵیدا ڕێککەوتم بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى بۆ دوو ساڵى تر، بەڵام دواى ئەوە هەموو شتێن هەرەسى هێنا و بۆ ئەمەش دەبێت پرسیار لە میسى بکرێت کە بۆ چى ئەمە ڕوویدا".

بارتۆمیۆ دووپاتیدەکاتەوە، خۆى بۆ پۆستى سەرۆکایەتى بەرشەلۆنە دەپاڵێوێتەوە و پێشتریش 12 وەرز لەو یانەیەدا بووە چ بە کارکردن لەگەڵ خوان لاپۆرتا و ساندرۆ ڕۆسێڵ و چ وەک سەرۆکى یانەکە.

گ . ف