کۆنفرانسی ئەلێگری پێش یاریەکەی زینیت

PM:05:16:19/10/2021

516 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری داوا لە یاریزانەکانی دەکات بەهەمان ڕۆحیەتی چەند یاری پێشوو بەرامبەر زینیت یاریبکەن.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا پێش یاریەکەی زینیت سان پترسبۆرگ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس دوپاتیکردەوە پێویستە یاریزانەکانی یانەکەی باشترین ئاست پێشکەشبکەن و بە هەمان ئەو ڕۆحیەتەوە یاری بکەن کە لەچەند یاری ڕابردوودا بینراون.

ئەلێگری وتی: خاوەنی چەند یاریزانێکی باشین بەڵام لەسەرەتای وەرزدا ئاستیان وەک پێویستە نەبوو، لە ئێستادا لە هەموو ڕوویەکەوە ئاستێکی باشمان هەیە بەتایبەت لە هێڵی بەرگریدا کە دڵی هەموو یانەیەکە .

وتیشی: زینیت یانەیەکی باشن و زیاتر پشت بە تەکتیک دەبەستن لە یاریگادا و خاوەنی هێڵێکی ناوەراستی بەهێزن، پێویستە بە وریاییەوە رووبەڕویان ببینەوە لە پێناو بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا لەسەرەتای شەمەندەفەری ئەم وەرزەدان و دەبێت لە ئێستادا هەوڵی باشترکردنی ئەنجامەکانیان بدەن و سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 بەدەستبهێنن.

ئاشکراشیکرد، دی لێخت لە پێکان چاکبوەتەوە و دەتوانیت لە یاریەکەی زینیت بەشداریبکات، دیبالاش نزیکە لە چاکبونەوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداری یاریەکەی ئینتەرمیلان لە هەفتەی داهاتوودا دەکات.

خ . ک