گراڤینا: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بێسوود بوو

PM:04:46:19/10/2021

596 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گراڤینا دوپاتیکردەوە گرێبەستکردنی یۆڤانتۆس لەگەڵ ڕۆناڵدۆ هەنگاوێکی خراپ بوو بۆ ئەو یانەیە بەڵام سوودی بۆ ئیتاڵیا هەبوو.

گابرێل گراڤینای سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فوتبۆل ئیتاڵیا ڕایگەیاند، ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2018دا لەلایەن یۆڤانتۆسەوە هەنگاوێکی خراپ بوو بۆ ئەو یانەیە.

گراڤینا ئاشكرایکرد، ڕۆناڵدۆ سوودێکی زۆری بە خولی ئیتاڵی گەیاند کاتێک پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد بەڵام بەهیچ شێوەیەک وای نابینم هەنگاوێکی باش بوبێت بۆ یانەکە.

بڵاویشیکردەوە، یانەکانی وڵاتەکەیان لە قۆناغی مایەپوچندا نین بەڵام رووبەڕووی ئەو کێشە داراییانە بونەتەوە کە سەرجەم یانەکانی ئەوروپا تیایدان.

ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا رووبەڕووی چەند کێشەیەک بونەتەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەڵام خولی ئیتاڵیا هەموو کات سەرنجڕاکێشە لەچاو خولەکانی تر .

گراڤینا دەڵێت، دەمانەوێت میوانداریکردنی جامی یۆرۆی 2028 بگرینە ئەستۆ و خەونی هاندەرانی وەرزشی وڵاتەکەمان بەدیبهێنین و هەوڵی زۆری بۆ دەدەین.

خ . ک