کومان چی دەڵێت لەسەر یاریەکەی چامپیۆنز لیگ

PM:03:57:19/10/2021

544 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کومان دوپاتیکردەوە پێویستە بردنەوە بەسەر دینامۆکیڤ بەدەستهبهێنن چونکە یاری یەکلاکەرەوەیە.

پێش یاری یانەکەی بەرامبەر دینامۆکیڤ لە چامپیۆنز لیگ، ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، وەرزی ڕابردوو بەرامبەر ئەو یانەیە یاریان کردوە و دەزانن دەبێت چۆن یاری بکەن بەرامبەریان.

کومان وتی: ئەمە یاری یەکلاکەرەوەی ئێمەیە و پێویستە بردنەوەیان بەسەردا بەدەستبهێنین چونکە لە دوو یاری ڕابردوودا شكستمان هێناوە و پێکهاتەی یانەکەم لە توانایدایە ڕکابەری بکات لەسەر هەموو خولەکان.

وتیشی: نابێت لە ئێستاوە داوا لە یاریزانەکان بکەین نازناوی جامپیۆنز لیگ ببەنەوە بەڵکو گرنگ ئەوەیە ئاستێکی بەرز پێشکەشبکەن و ئەنجامەکانی پێشوو لەبیربکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، نابێت ئانسو فاتی لە ماوەی حەوت ڕۆژدا بەشداری لە سێ یاریدا بکات چونکە تازە گەڕاوەتەوە لە پێکان، کۆتینیۆش سوودێکی زۆر دەگەیەنێت بە یانەکەیان.

کومان ئاشكرایکرد، بەرشەلۆنە لە کۆتا پێنج ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە ئەنجامی باش لە چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنێت بەهۆی چەند کێشەیەکەوە کە گەورەترین کێشەش خراپی دۆخی داراییە.

خ . ک