پاپای ڤاتیکان دیاریەکی بێوێنەی میسی پێبەخشرا

PM:03:12:19/10/2021

1508 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا چاوی بە پاپا فرانسیس کەوت و درێسێکی میسی وەک دیاری پێبەخشی.

پاپای ڤاتیکان فرانسیس کە لە ئەرجەنتین لەدایکبووە و یەکێکە لە هاندەرەکانی تۆپی پێ، چاوی بە جان کاستکسی سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا کەوت و دیاریەکی بێوێنەی پێبەخشرا کە درێسێکی ژمارە 30ی لیۆنێل میسی بوو ەکە لەلایەن خۆیەوە بەتایبەتی واژوو کرابوو.

ئەو درێسەی میسی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بە دیاریەکی بێوێنە دادەنرێن لەلایەن سەرۆک وەزیرانی فەڕەنساوە، هەروەها دیاریەکی تریشی بە پاپا بەخشی کە کۆپیەکی چیرۆکی نۆتەردام دو باری بوو کە لە ساڵی 1836 چاپکراوە و خاوەنەکەی ڤیکتۆر هۆگۆی نوسەری بەناوبانگی جیهانیە.

پێشتر پاپا فرانسیسی 84 ساڵ لە ڤاتیکان چاوی بە میسی کەوتبوو کە لەوکاتەدا درێسێکی خۆی پێبەخشیبوو کاتێک لە یانەی بەرشەلۆنە یاریدەکرد و پاپا ئەوکاتە بەیەکێک لە مەزنترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ ناویبرد.

سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا بۆ ماوەی 35 خولەک لەگەڵ پاپا بەناو ڤاتیکان و ڕۆمادا گەڕا و بەشداری چالاکی و ئاهەنگەکانی کرد کە بەبۆنەی یادی 100 ساڵەی درووستبونی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی نێوان فەڕەنسا و ڤاتیکانەوە ڕێکخرابوون.

Image