ڕۆناڵدۆ شوێنگرەوەی سۆلشایەری ڕاگەیاند

PM:02:38:19/10/2021

2440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ بە کارگێڕی یانەکەی ڕاگەیاندوە تا گرێبەست لەگەڵ زیدان ئەنجامبدەن بۆ شوێنی سۆلشایەر.

کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتد لەلایەن کریتسانۆ ڕۆنالدۆی ئەستێرەی یانەکەیانەوە ئامۆژگاریەکیان پێگەیشتوە و پێیوتون زینەدین زیدان باشترین شوێنگرەوەیە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانە ئینگلیزیەکە.

چەندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنوسی جەخت لەوەدەکەنەوە مە ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی ڕاهێنەری ئێستای یانەکە پاڵێوراوە بۆ ئەوەی لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی مان یونایتد لەم وەرزەدا.

پڕۆگرامی چیرنگیتۆی ئیسپانی ڕایگەیاند کە بەرپرسانی مان یونایتد لەسەر داوای ڕۆناڵدۆ پەیوەندیان بە زیدانەوە کردوە بۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە دەست.

زیدان لە کۆتایی وەرزی ڕابردوەوە لەکاری ڕاهێنەرایەتی دوورکەىوتووەتەوە و ئەرکی ڕاهێنانی هیچ یانەیەکی تری نەگرتووەتە ئەستۆ.

مانچستەر یونایتد لەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا دوای تێپەڕینی هەشت هەفتە بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لەپلەی شەشەمی ڕیزبەندیدایە.