جۆکۆڤیچ دەیەوێت بەشداری لە کام پاڵەوانیەتیەدا بکات؟

PM:02:19:19/10/2021

1728 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆکۆڤیچ دوپاتیکردەوە کە دەیەوێت بەشداری کۆتا پاڵەوانیەتییەکانی ئەمساڵ بکات.

نۆڤاك جۆکۆڤیچی یاریزانی تێنسی سەرزەوی سڕبی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بلێچی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، بارودۆخی لە ئێستادا وەک پێشوترە بەڵام دەیەوێت لە زوترین کاتدا بگەڕێتەوە یاریگاکان.

جۆکۆڤیچ وتی: ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری تەواوی هەبوو لەسەر هەموو کەسێک و پاڵەوانییەتیەکان بەڵام لە ئێسداتا دۆخەکە نزیکە لە ئاسایی بونەوە.

وتیشی: بە دڵنیاییەوە دەمەوێت بەشداری لە جامی ئوسترالیای کراوە بکەم لە ساڵی داهاتوودا و هیوادارم بتوانم پارێزگاری لە نازناوەکە بکەم و جارێکیتر بەدەستی بهێنمەوە.

ئاشکراشیکرد، بەنیازە بەشداری لە کۆتا پاڵەوانییەتیەکانی ئەمساڵدا بکات ئەوانیش جامی پاریس و جامی دەیڤز و پاڵەوانیەتی کۆتایی کە لە تۆرینۆ بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بریکاری کارەکانی ئاگادار کردوەتەوە کە لەگەڵ ڕێکخەرانی جامی ئوسترالیا گفتوگۆ بکات لەسەر بەشداری کردنی لەو پاڵەوانیەتیەدا.

خ . ک