PM:01:57:19/10/2021
564 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ ئامانجی
تێپەڕاندنی ژمارە پێوانەییەکەی تۆتیە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.
زلاتان
ئیبراهیمۆڤیچی 40 ساڵی سویدی هێرشبەری میلانی ئیتاڵی لە دوو یاری سەرەتایی یانەکەی
لە چامپیۆنس لیگ بەرامبەر لیڤەرپوڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی
بەشداری بکات.
پێگەی فوتبۆڵ
ئیتاڵیا ڕایگەیاند کە زلاتان دەیەوێت ئەو ژمارە پێوانەییە بشکێنێت کە بەناوی فرانچیسکۆ
تۆتیەو تۆمارکراوە وەک بەتەمەنترین یاریزان کە بتوانێت لە پاڵەوانێتیەکانی جیهانی
ناسراودا گۆڵ تۆماربکات.
تۆتۆ لەگەڵ ڕۆما
کۆتا گۆڵی خۆی لە یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەتەمەنی 38 ساڵ و 59 ڕۆژدا بەرامبەر
سیسکا مۆسکۆ تۆمارکرد.
زلاتانیش دەیەوێت
لە یاریەکەیان بەرامبەر پۆرتۆ گۆڵێک تۆماربکات بۆ ئەوەی ئەو ژمارەیە تێپەڕێنێت و
بەناوی خۆیەوە بینوسێتەوە.
ئەو پێگە ئیتاڵیە
ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕەنگە ئیبراهیمۆڤیچ بەسەرەکی بەشداری ئەو یاریە نەکات چونکە
ئۆلیڤیە جیرۆ ئامادەی یاریکردنە بەڵام ڕەنگە وەک یەدەگ پشتی پێببەسترێت.