مباپێ بڕیاریدا

PM:01:28:19/10/2021

4728 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ بڕیاریداوە تا کۆتایی وەرز هیچ لێدوانێک لەسەر ڕیاڵ مەدرید نەدات لەترسی کاردانەوەی هاندەران.

بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کیلیان مباپێی یاریزانی پاریس سان جێرمان لە ئێستادا نایەوێت داهاتووی بە یەکجاری یەکلابکاتەوە و دەیەوێت دوای کۆتایی ئەم وەرزە ئەو بڕیارە ڕابگەیەنێت.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندوە، مباپێ بڕیاریداوە تا کۆتایی ئەم وەرزە هیچ لێدوانێک نەدات لەسەر ڕیاڵ مەدرید و گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرماندا لە ترسی کاردانەوە و تووڕەبونی هاندەرانی یانەکەی.

ئاماژەیان بەوەشداوە، دواین چاوپێکەوتنی مباپێ کە بڵاوکرایەوە ئاماژەیەکی گەورەبوون بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بڕیاری کۆتاییداوە کە پەیوەندی دەکات بە ڕیاڵ مەدریدەوە.

لەلایەکی ترەوە، ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشكرایکردووە، لە ئێستادا پەیوەندی کیلیان مباپێ و هاندەرانی یانە فەرەنسیەکە لە باشترین کاتدایە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی ئەو یاریزانەوە لەم وەرزەدا.

خ . ک