PM:12:44:19/10/2021
652 جار خوێندراوەتەوە
+
-
وڵاتی میسر بڕیاریدا
کاروانی وەرزشی سەلاح بخاتە ناو سیستەمی خوێندنی خوێندنگاکانەوە.
نەوال شەلبی بەڕێوبەری
سەنتەری سیستمەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەدە و فێرکردنی میسر ئاشکرایکرد کە
وەزارەتەکەیان بڕیاریداوە کاروانی ژیانی وەرزشی محەمەد سەلاحی ئەستێرەی وڵاتەکەیان
و یانەی لیڤەرپوڵ بخاتە ناو بابەتەکانی خوێندنی ئاستی ناوەندی و دواناوەندی بۆ
ئەوەی وەک سرووش بەخشێک بێت بۆ خوێندکارەکان.
شەلبی لە لێدوانێکی
بۆ ڕۆژنامەکان ئاماژەی بەوەکرد کە ژیاننامەی وەرزشی سەلاح لە وانەی ئینگلیزیدا
دەخوێندرێت و تایبەت دەبێت بە ئاستەکانی ناوەندی و دواناوەندی بۆ ئەوەی خوێندکارەکان
دەربارەی ژیانی بزانن چونکە یەکێکە لە کەسایەتیە سەرکەوتووەکانی میسر لەبواری
وەرزش و بەتایبەتی لە تۆپی پێدا.
لەکۆتایشدا ڕایگەیاند
کە ئامانجیان لە بڵاوکردنەوەی ژیانی وەزشی سەلاح لە سیستەمی خوێندندا لەپێناو
ئەوەدایە تا هەمووان ڕۆڵی ئەو یاریزانە بزانن لەیارمەتیدانی وڵاتەکەیدا.