ئارتێتا تووڕەیە لە یاریزانەکانی

PM:12:20:19/10/2021

564 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا ڕەخنە لە یاریزانەکانی دەگرێت بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی بەرامبەر کریستال پالاس پێشکەشیان کردووە.

دوای یەکسانبوونی یانەکەی بەرامبەر کریستال پالاس لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئینگلتەرا، میکێل ئارتێتای ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ لە کۆنفرانسێکدا ڕەخنەی لە ئاستی یاریزانەکانی گرت بەهۆی خراپی ئاستیان لەو یاریەدا.

ئارتێتا وتی: بەرەتایەکی زۆر باش دەستمان پێکرد و توانیمان گۆڵێک تۆمار بکەین بەڵام دوای ئەو گۆڵە یاریزانەکانم کۆنترۆلی یاریکەکەیان لەدەستدا.

وتیشی: تیپی بەرامبەرمان ناچاریان کردین بچینە یاریگای خۆمانەوە و بەرگری بکەین کە ئەوەش ویستی ئێمە نییە لە هیچ یارییەکدا و لە ئەنجامی یاریەکەش ڕازی نیم.

ئاماژەی بەوەشدا، یاریزانەکانی لە توانایاندا بووە یاریەکە یەکلابکەنەوە پێش ئەوەی گۆڵی یەکەم و دووەمیان لێ تۆمار بکرێت و دوو دڵی خۆشی لە بەردەوامی دابەزینی ئاستی یاریزانەکانی دوپاتکردەوە.

ئارتێتا دەڵێت، باشترین شتێک کە لەو یاریەدا دڵخۆشی کردم کۆڵنەدانی یاریزانەکان بوو تە دوا چرکە و توانیان گۆڵی یەکسانی تۆمار بکەنەوە.

خ . ک