ئینفانتینۆ: یاریەکەی بەرازیل و ئەرجەنتین دەبێت بە یاریکردن یەکلابکرێتەوە

AM:11:52:19/10/2021

548 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینفانتینۆ دوپاتیکردەوە کە دەبێت یاریەکەی بەرازیل و ئەرجەنتین بە یاریکردن یەکلابکرێتەوە.

جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی دوپاتیکردەوە کە یاری نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر پێویستە لەناو یاریگادا یەکلابکرێتەوە ئەوەش دوای ئەوەی یاریەکە ڕاگیرا.

یاری نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە 5ی ئەیلولی ڕابردوو دوای حەوت خولەک لە دەستپێکی یاریەکە ڕاگیرا بەهۆی بەشداریکردنی یاریزانە پیشەگەرەکانی خولی ئینگلتەرا لەگەڵ ئەرجەنتیندا کە ئەوەش پێشێلکردنی ڕێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنابوو لە بەرازیل کە هەمووان ناچار دەکات کەرەنتینە بکرێن.

ئینفانتینۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لە بۆینس ئایرسی پایتەخی ئەرجەنتین وتی: بێگومان باشتر وایە یاریەکان لەناو یاریگادا یەکلابکرێتەوە نەک لە دەرەوەی، ئێمە یاسامان هەیە و چاوەڕێ دەکەین بزانین لیژنەکانی بڕیاردان چی بڕیارێک دەدەن.

لەکۆتایشدا وتی: ناکرێت ئەوە ڕووبدات چونکە وەستانی یاریەکان بەوشێوەیە هەرگیز ڕێگەی پێنادرێت و تۆپی پێ تێکدەدات.