ئینزاگی: پێویستە قەرەبوی شکستەکەمان بکەینەوە

AM:10:30:19/10/2021

484 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی ڕایگەیاند پێویستە بەرامبەر شێریف سەرکەوتن بەدەستبهێنن تا قەرەبووی شکستەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بکەنەوە.

سیمیۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان دوپاتیکردەوە کە شسکستەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە جەولەی یەکەمی چامپیۆنس لیگ تەنها ڕووداویکی نەخوازراو بوو و یاریەکەشیان بەرامبەر شێریف تیراسپۆلی مۆلدۆڤی بەئەرکێک ناوبرد لەپێناو مانەوە لەڕیزی یانە گەورەکاندا.

ئینزاگی 45 ساڵ وتیشی: پێویستە ڕیچکەی بردنەوە بگرینەبەر بەرامبەر ئەو یانەیەی ئێستا پێشەنگی کۆمەڵەکەمانی گرتووە.

هەروەها وتیشی: بردنەوەی شێریف لە شاختار و ڕیاڵ مەدرید لەخۆڕا نەبووە چونکە ئێمە بەرامبەر تیپی لەوشێوەیە یاریمان کردوە و باشترینی خۆیان پێشکەش دەکەن و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ڕووبەڕووت دەبنەوە هەروەها هەموو هێرشە هەڵگەڕاوەکان دەقۆزنەوە بۆ گۆڵ تۆمارکردن.