گواردیۆلا لەپشتەوە و بەنهێنی لەبەرشەلۆنە دەدات

AM:09:56:19/10/2021

2184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی چاودێری گرێبەستەکەی فاتی دەکات بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ڕیزەکان یانەکەی.

مانچستەرسیتی ئینگلیزی هەوڵدەدات کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئانسۆ فاتی ئەستێرەی لاوی بەرشەلۆنە ڕابگرێت کە بەرشەلۆنە لە هەڵی بەردەوامدایە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

یانە کەتەلۆنیەکە سەرکەوتوو بوو لەنوێکردنەوەی گرێبەستی پێدری و لەئێستاشدا هەڵدەدات گرێبەستی ئاراوخۆ و دیمبلی و چاڤی و فاتی نوێبکاتەوە.

فاتی سەرەڕای ئەوەی بەشێوەیەکی سەرەکی بەشداری یاریەکانی بەرشەلۆنە دەکات بەڵام تائێستا نەگەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەدا.

مان سیتی بەردەوامە لە چاودێریکردنی پێشهاتەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی فاتی بەتایبەتی دوای ئەوەی خۆرخی مێندێزی بریکاری کارەکانی هەموو پێشنیارەکانی بەرشەلۆنەی ڕەتکردووەتەوە.

گرێبەستەکەی فاتی لەکۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و مانچستەرسیتی ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەل ئەنجامبدات.

Ansu Fati | 2021/2022 player page | Forward | FC Barcelona Official website