چێڵسی دوو یاریزانی گرنگی بۆ گەڕایەوە

AM:09:30:19/10/2021

964 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆدیگێر و سیلڤا دوای لەپێکانەکانیان چاکبونەتەوە و لەگەڵ یانەکە ڕاهێنانیان ئەنجامداوە.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕایگەیاند هەردوو بەرگریکاری یانەکەی ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر و تیاگۆ سیلڤا پێش ڕووبەڕووبونەوەکەیان بەرامبەر مالمۆ لە چامپیۆنس لیگ گەڕونەتەوە بۆ ڕاهێنانە بە کۆمەلەکانی یانەکە.

دوای ئەوەی ئەو دوو بەرگریکارە نەیانتوانی بەهۆی پێکانەوە بەشداری یاریەکەی برێنتفۆرد بکەن لە خولی ئینگلتەرادا چێڵسی ئامادەبونیانی بۆ یاریەکەی ماڵمۆ ڕاگەیاند.

چێڵسی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوو یاری ئەنجامداوە کە یەکەمیان بەرامبەر زینیت بوو کە سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەڵام لە یاری دووەم بەرامبەر یۆڤانتۆس دووچاری شکست بوو.