AM:08:38:19/10/2021
1404 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بوفۆن
مەترسیدارترین ئەو هێرشبەرانەی ئاشکراکرد کە بەرامبەریان یاریکردوە.
جان لویجی بوفۆنی
گۆڵپارێزی پێشوی یانەی یۆڤانتۆس و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، نهێنییەکی میژویی لەسەر
چوار یاریزان ئاشکرادەکات کە لە ژیانی وەرزشیدا روبەڕویان بوەتەوە.
بوفۆن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەیەکی ئیتاڵی باسی لەو چوار
هێرشبەرە تۆقێنەرە کردوە کە لەژیانی وەرزشی خۆیدا روبەڕویان بوەتەوە ئەوانیش
بریتین لە "رۆناڵدۆی بەرازیل، زیدانی فەرەنسی، لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ
رۆناڵدۆ".
بوفۆن لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە بەدەر لەو چوار
ئەستێرەیە ترسی لە هیچ هێرشبەرێکی دیكەی رکابەرەکانی نەبوە.
لەبەشێکی دیكەی قسەکانیدا ئەو ئەستێرەیەی ئیتاڵیا بەهێزترین ئەو
بەرگریکارانە دەستنیشان دەکات کە شانبەشانی یارییان کردوەو بریتین لە: لیلیان
تورام، فابیۆ کاناڤارۆ، شیرۆ فێرێرا، کیلینی، بارزالی، بۆنوچی و پاولۆ ماڵدینی.
ناوبراو رایدەگەیەنێت کە باشترین هێرشبەریش لەگەڵیاندا یاریی
کردبێت بریتیبون لە: پێرلۆ، تۆتی، دیل پیرۆ، رۆبەرتۆ باجیۆ.