لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ لە دوا ساتدا گۆڵی یەکسانی لە کریستال پالاس
کردەوە.
لە کۆتا یاری هەفتەی هەشتەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای
ئیمارات میوانداری کریستال پالاسی کرد.
لە خولەکی هەشت ئیمریک ئۆبامیانگ گۆڵێکی بۆ ئارسناڵ تۆمار کرد بەڵام لە
تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 50 و 73 کریستیان بینتیکی و ئۆدسۆن ئیدوارد دوو
گۆڵیان بۆ کریستال پالاس کرد، لە خولەکی 95 لاکازێت گۆڵی یەکسانی بۆ ئارسناڵ
کردەوە و یاریەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، ئارسناڵ بە 11 خاڵ لە دوانزەی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا
دەبینرێت،کریستال پالاس هەشت خاڵی هەیە و لە چواردەی
ڕیزبەندیدایە.
خ . ک