هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی مانچستەر یونایتد بڵاوکرایەوە

PM:10:29:18/10/2021

4392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆژنامەیەک ڕۆناڵدۆ و فێرگسۆن و خراپی پلان بە هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی مانچستەر یونایتد دەزانێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی لە چەند خاڵێکدا هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی مانچستەر یونایتدی ڕونکردوەتەوە کە فێرگسۆن و ڕۆناڵدۆ لەناو هۆکارەکاندان.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، مانچستەر یونایتد لەگەڵ سۆڵشایەری ڕاهێنەری ئێستای یانەکە 38 خاڵیان لەدەستداوە لە کاتێکدا گۆڵ لە پێشبوون بەڵام بایەخیان بە یاریەکە نەداوە و هەمان کێشەی ئەلێکس فێرگسۆنی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەی دووبارە کردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە ڕۆناڵدۆ لە سەرەتای گەرانەوەیدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و چەند گۆڵێکی تۆمار کرد بەڵام بەشداری پێکردنی لە هەموو یاریەکدا لە هێرشبەری سەرە ڕمدا بوەتە هۆکاری دابەزینی ئاستی ئەو هێرشبەرانەی لەو شوێنەدا یاریدەکەن بە نمونەش ئیدیسۆن کاڤانی، وە ڕۆناڵدۆش لەگەڵ شێوازی نوێی تۆپی پێ ناگونجێت چونکە یارمەتی هاوڕێکانی لە بەرگریکردن نادات.

ڕوونیشیکردوەتەوە، هەڵە بەردەوامەکانی هێڵی بەرگری و شپرزەییان لە یاریگادا هۆکارێکی تری ئەنجامە خراپەکانی ئەو یانەیەیە چونکە لەم وەرزەدا بە هەڵەی بەرگریکاران حەوت گۆڵیان لێ تۆمارکراوە، لە هێڵی ناوەراستیشدا بێ سەروبەرەییکەی زۆر هەیە چونکە ماتیچ تەمەنی زۆر بوە و کەسیش نازانێت پۆگبا دەیەوێت لە چ شوێنێکی ناوەراستی یاریگادا یاری بکات بە بەردەوامی.
خ . ک