هەڵبژاردەی ئینگلتەرا سزا درا

PM:08:33:18/10/2021

740 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوفا بڕیاریدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوو یاری داهاتووی لە یاریگای خۆی بە بێ هاندەر ئەنجامبدات.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە دوو یاری داهاتوویاندا لە یاریگای ویمبڵێ بە بێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدەدەن.

یەکێتیەکە ئاشکرایکردووە، ئەو سزایە بەهۆی ئەوەیە پێش یاری کۆتایی جامی یۆرۆی 2020 هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە لە دەرەوەی یاریگا شەڕ و ئاژاوەیان ئەنجامداوە، جگە لەو سزایەش دەبێت یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بڕی 100 هەزار یۆرۆ وەک سزای دارایی بدات.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێش یاریەکە لەدەرەوەی یاریگای ویمبڵی بەشێک لە هاندەران لەناو خۆیاندا شەڕیان کردووە و دژی بەرپرسانی ئەمنیش جوڵاونەتەوە و پەلاماریان داون و نزیکبوون لەوەی بچنە ناو یاریگاکەوە.

لەبەرامبەردا یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دوپاتیانکردەوە هەرچەندە بێهیوان و دڵتەنگن بەو سزایە بەڵام سەرجەم بڕیارەکان وەک خۆی قبوڵ دەکەن و جێبەجێی دەکەن.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لەکاتی خۆیدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرجەم ئەو کەسانەدا کراوە کە ئەو کارەیان ئەنجامداوە و سزای یاسایی خۆیان وەرگرتوە و هەندێکیشیان چووبونە ناو یاریگاکەوە.

خ . ک