لێدوانی ئەنچیلۆتی دەربارەی یاریەکەی شاختار

PM:08:04:18/10/2021

872 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی ڕایگەیاند تیپەکەیان لەکاتێکی باشدایە و چەند یاریزانێکی لەپێکانەکانیان چاکبونەتەوە و ئامادەی یاریکردنن.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەربارەی یاریەکەیان بەرامبەر شاختار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا وتی: تیپەکەمان بارودۆخی زۆرباشە دوای ئەوەی یاریزانەکان ڕۆشتن بۆ یاریە نێودەوڵەتیەکان و بەباشترین ئاستەوە گەڕاونەتەوە جگەر لە هازارد کە ک کێشەیەکی بچوکی هەیە و بەشداری ناکات.

ئەنچیلۆتی وتیشی: هەریەکە لە مێندی و مارسیلۆ و کرۆس گەڕاونەتەوە بۆ پێکهاتەی یانەکە و ئێستا بارودۆخی تەندروستیان زۆرباشە.

ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵیە ئاشکرایکرد کە لەهێڵی ناوەڕاستدا پشت بە سیانەی کاسیمیرۆ و مۆدریچ و کرۆس دەبەستن بەهۆی ئاستە بەرزەکەیانەوە لە ڕاهێنانەکاندا بەڵام یاریزانی لاویشمان هەیە کە لەکاتی پێویستدا گۆڕانکاریان پێدەکەین.

لەکۆتایشدا وتی: تائێستا بەشێوازێکی باش دەرنەکەوتوین لە یاریگادا لەبەرئەوە باشترین شێواز بۆ یاریکردنی ڕیاڵ مەدرید چوار سێ سێیە چونکە خاوەنی هێڵێکی ناوەڕاستین کە دەتوانێت ڕووبەڕووی هەموو یانەیەکی جیهان بوەستێتەوە.