PM:07:33:18/10/2021
1412 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکێتی تۆپی پێی جیهان کۆبونەوەیەک لەگەڵ ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەکان دەکات
دەربارەی جامی جیهانی هەموو دوو ساڵ جارێک.
یەکێتی تۆپی پێی جیهان ڕایگەیاند کە بانگهێشتنامەیەکی بۆ هەموو ڕاهێنەرە
نێودەوڵەتیەکان ناردوە بۆ ئەوەی کۆبونەوەیەک ئەنجامبدەن لەپێناو گفتوگۆکردن
دەربارەی بەڕێوەچونی مۆندیال هەموو دوو ساڵ جارێک، ئەو کۆبونەوەیە لەڕێگای
پەیوەندی ڤیدیۆییەوە ئەنجام دەدرێت و ئارسن فینگەر سەرپەرشتی کۆبونەوەکە دەکات.
پێشنیاری بەڕێوەچونی مۆندیال لە هەموو دوو ساڵ جارێکدا لەلایەن یەکێتیەکانی
تۆپی پێی ئەوروپا و ئەمریکای باشوورەوە ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا و هەڕەشەی
دوورکەوتنەوەیان لە جامەکە کرد.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاشکرایانکرد کە فینگەر
ڕایگەیاندوە بەشداریکردنی ڕاهێنەران لە کۆبونەوەکەدا ڕۆڵێکی دیاری دەبێت لە
بابەتەدا چونکە زۆر بەکەمی بەرکەتنمان لەگەڵ یەکتر دەبێت،بەڵام پێویستە ئەم بۆنەیە
بقۆزینەوە چونکە ئەم جۆرە گفتوگۆیانە یارمەتیمان دەدەن بۆ ئەوەی تۆپی پێ وەک خۆی
بەباشی بهێڵینەوە.