ئەنچیلۆتی: هێشتا نازناوی خولمان یەکلانەکردووەتەوە

AM:09:24:27/04/2024

372 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی رایگەیاند نازناوی خولیان یەکلانەکردووەتەوە و گولەر لەگەڵیان دەمێنێتەوە.

دوای بردنەوەیان لە ریاڵ سۆسیداد، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، ریاڵ سۆسیداد تیپێکی زۆر باشە بەڵام ئێمە پێکهاتەیەکی نایاب و سەرسوڕهێنەرمان هەیە.

ئەنچیلۆتی وتی: سەرەڕای بوونی ژمارەیەک پێکانی زۆر بەڵام تەنیا چوار خاڵ ماوە بۆ ئەوەی ببینە پاڵەوان، دەبێت ئەوە بزانین کە هێشتا نازناوی خولمان یەکلانەکردووەتەوە، یاریزانەکان ئاستێکی باوەڕپێنەکراویان هەیە و ئامانجیان تەنیا بردنەوەیە.

وتیشی: پارێزگاری کردن لە تۆڕی گۆڵ باشترین دەستکەوتە لە یارییەکاندا، ئێستا شتەکان زۆر بە باشێ بەڕێوەدەچن لە چاو سەرەتای وەرز، بەردەوام بوون لە کارەکان رێگەمان پێدەدات بەهێزتر بین.

سەبارەت بە یاری داهاتوویان بەرامبەر بایرن میونشن، ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە، بایرن تیپێکی کوالێتی گەورەیە و دەبێت بە باشی خۆیان بۆ رووبەڕووبونەوەیان ئامادەبکەن، بۆ هێڵی بەرگریش بژاردەی زۆریان لەبەردەمدایە.

دەشڵێت ئاردا گولەر وەەرزی داهاتووش لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە، لە چەند یاری رابردووشدا حیکمەتی خۆی پیشانداون و توانای جەستەیی باوەڕپێنەکراوە، لە داهاتوودا باشترینی خۆی پێشکەش دەکات.

خ . ک