باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا

PM:02:43:26/04/2024

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا و ماکابی تێل ئەبیب دۆڕا.

لە یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی میوانداری یانەی باسکۆنیای هاونیشتمانی کرد.

بە درێژایی چوار تایمی یاریەکە، یاریزانانی یانەی شاهانە باشتر بینران و سەرەنجام توانیان بە جیاوازی 11 خاڵ و بە ئەنجامی 101 بە 90 خاڵ بردنەوە بەسەر باسکۆنیا بەدەستبهێنن.

بڕیارە یاری دووەمی نێوان ئەو دوو یانەیەش لە یەکی مانگی پێنجی داهاتوو لە یاریگای باسکۆنبیا بەڕێوەبچێت و دواتریش یاری سێیەم ئەنجامدەدەن.

لە هەمان قۆناغ، یانەی باناسیناکۆسی یۆنانی رووبەڕووی ماکابی تێل ئەبیب بووەوە و بە ئەنجامی 95 بە 79 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

خ . ک