تۆپی دەستی چامپیۆنز لیگ.. بەرشەلۆنە لە پاریس سان جێرمانی بردەوە

PM:01:30:26/04/2024

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆپی دەستی چامپیۆنز لیگ بەرشەلۆنە بە جیاوازی هەشت گۆڵ بردنەوەی بەسەر پاریس بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بۆ تۆپی دەست، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کرد.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی پاریس بە ئاستێکی باشترەوە دەرکەوتن و بە جیاوازی سێ گۆڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

بەڵام لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە ئاستێکی بەرز و سەرنجڕاکێشیان پێشکەشکرد، سەرەنجام توانیان یاریەکە بە جیاوازی هەشت گۆڵ و بە ئەنجامی 30 بە 22 گۆڵ ببەنەوە.

لە هەمان قۆناغ، یانەی ئەلبۆرگی دانیماری رووبەڕووی فێزپرێمی هەنگاری بووەوە و بە ئەنجامی 31 بە 32 گۆڵ یاریەکەی پێدۆڕاند.

بڕیارە یارییەکانی گەڕانەوەی ئەم قۆناغە لە دووی مانگی پێنجی داهاتوو لەیاریگاکانی بەرشەلۆنە و ئەلبۆرگ ئەنجامبدرێن.

خ . ک