چاڤی: هەلی کەمکردنەوەی جیاوازیەکەمان هەیە

PM:03:14:20/04/2024

344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤی رایگەیاند هەلی کەمکردنەوەی جیاوازی خاڵەکانیان لەبەردەمدایە و رێزێکی زۆریان بۆ ریاڵ مەدرید هەیە.

پێش یاریەکەیان بەرامبەر ریاڵ ەمدرید لە خولی ئیسپانیا، چاڤی هێرناندیزی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، یاریزانەکان بە شێوازێکی زۆر باش راهێنان دەکەن و لەرووی دەرونیشەوە زۆر باشن و کێشەکەی نێوان گوندۆگان و ئاراوخۆش چارەسەر بووە.

چاڤی دەڵێت، لەم یاریەدا هەلێکی باشمان لەبەردەمدایە کە جیاوازی خاڵەکانمان لەگەڵ ریاڵ مەدرید کەم بکەینەوە، گرنگترین یارییە تا بتوانین فشاری زۆریان بکەینە سەر.

وتیشی: بە یاریزانەکانم راگەیاندوە دەبێت لەسەرەتای یاریەکەوە بە بەهێزی دەستپێبکەن و ئازا بن بەرامبەریان، پێویستە کەسایەتی خۆمان پیشان بدەین و لە تواناماندایە لە بێرنابیۆ بردنەوە بەدەستبهێنین.

چاڤی دوپاتیکردەوە کە رێزێکی زۆریان بۆ ریاڵ مەدرید هەیە و ژمارەکانی ئەو یانەیە ناوازەن چونکە تەنیا یەک شکستیان هەیە و ئەوەی ئەو یانەیە ئەنجامی دەات بەخت نییە چونکە لە دوو ساڵی رابردوودا دوو جار مان سیتیان تێپەڕاندوە.

لەسەر ئەگەری دروستبونی قەیران لە یانەکەیان لە کاتی شکستدا لە یاری کلاسیکۆدا،چاڤی دەڵێت، بیرکردنەوەم ئەرێنییە و تەنیا بیر لە بردنەوە دەکەینەوە نەک هیچ ئەنجامێکی تر، دەمانەوێت تا کۆتایی وەرز کێبڕکێی نازناوەکە بکەین.

خ . ک