PM:02:48:20/04/2024
504 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە بەرامبەر رکابەرێکی بەهێز یاری دەکەن و مانگی
یەکلاکەرەوە لەبەردەمیاندایە.
پێش یاری کلاسیکۆ، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یاریزانە
پێکراوەکانیان لە چاکبونەوەدان و بەشدارن لە مەشق و راهێنانەکان، هەست بە دڵخۆشی
دەکات بە بوردۆخی یانەکەی.
ئەنچیلۆتی وتی: لەگەڵ بەرشەلۆنە جیاوازیان زۆر نییە و نزیکن لەیەکەوە،
بەرامبەر تیپێکی گەورە رکابەری دەکەن و ئەانیش لە بارودۆخێکی زۆر باشدان، پێویستە بردنەوەیان
بەسەردا بەدەستبهێنین.
وتیشی: لە ئێستادا ئاستی یانەکەمان زۆر باشە و مانگی یەکلاکەرەوە
لەبەردەمماندایە، میلیتاو و کۆرتوا گەڕاونەتەوە و ئێستا تەنیا ئەوە ماوە تواناکانی
ئالابا بەدەستبهێنینەوە.
لەسەر بردنەوەکەیان بەرامبەر سیتی، ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە، کە گرنگی نادات
بەو رەخنانەی لەسەر شێوازی یاریکردنیان لێیان گیراوە و پێش دوو رۆژیش لەو یاریە
راهێنانیان لەسەر لێدانە سزاکان کردووە.
لەسەر پێکهاتەی یانەکەی بۆ کلاسیکۆ، ئەنچیلۆتی ئاشكرایکرد، ئەگەری هەیە میلیتاو
سەرەکی بێت، ڤالڤێردی بە باشترین شێوە ئامادەیە و جێگرەوەی نییە، رۆدریگۆش ئامادەیە
بۆ هەموو یاریەک.
خ . ک