PM:01:08:20/04/2024
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی بەرشەلۆنە تیستیپاس بە بردنەوە لە ئاکۆستا گەیشتە قۆناغی پێش
کۆتایی و کامیرۆن نوری ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی بەرشەلۆنە بۆ تێنسی سەرزەوی،
ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی بەرامبەر ئاکۆستای ئەرجەنتینی یاریکرد.
یاریەکە لە سەرەتاوە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و کۆمەڵەی یەکەم بە
ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی ئاکۆستا کۆتاییهات.
بەڵام تیستیپاس ریمۆنتادای کرد و کۆمەڵەکانی دووەم و سێیەمی لە سوودی خۆی
کۆتایی پێهێنا و سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و 31 خولەک یاریەکەی بە ئەنجامی دوو
کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە یاریەکی تریشدا، کاسپەر روودی نەرویجی رووبەڕوویئارناڵدی ئیتاڵی بووەوە
و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا و گەیشتە هەمان قۆناغ.
هەریەکە لە کامیرۆن نوری بەڕیتانی و ئارسەری فەرەنسی شکستیان هێنا بەرامبەر
ئاچڤێری ئەرجەنتینی و لاگۆڤیچی سڕبی و ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
خ . ک