کانسێلۆ: بردنەوە لە کلاسیکۆدا باشترین وەڵام دەبێت

AM:11:17:20/04/2024

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کانسێلۆ دوپاتیکردەوە یاری کلاسیکۆ گرنگیەکی زۆری هەیە و شکستەکەی پاریس بە ئازار بووە.

جواو کانسێلۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، شکستەکەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان بۆ هەموویان قورسبووە بەڵام نابێت بێهیوایان بکات.

کاسنێلۆ دەڵێت، پێویستە لە یاری داهاتوویاندا بەرامبەر ریاڵ مەدرید قەرەبووی ئەو شکستە بکەنەوە و هاندەران ئاشتبکەنەوە بە شێوەیەک کە بردنەوەیان پێشکەش بکەن.

دوپاتیشیکردەوە کە بردنەوە لە ریاڵ مەدرید هەموو کاتێک تایبەتە بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە، ئەگەر ئەو کارە ئەنجامبدەن ئەوا بە دڵنیاییەوە کاردانەوەیەکی نایاب دەبێت دوای شکستەکەی پاریس.

رونیشیکردەوە، یاریەکی قورس چاوەڕێیان دەکات و سەرجەم یاریزانەکانیش لە ژووری جلگۆڕین بیرکردنەوەیان ئەرێنییە لەو بابەتەدا، دڵخۆشە کە بەشێکە لە مێژووی بەرشەلۆنە.

دەشڵێت، ریاڵ مەدرید لە یاری رابردوویدا ماندوو بووە چونکە 120 خولەک لە ژێر فشاری زۆردا جوڵاوە بەڵام کێشەی ئێمە ئەوەیە بەدەست ماندوبوونی دەرونیەوە دەناڵێنین پێویستە بەسەریدا زاڵ بین، خواستێکی زۆریش دەبینرێت بۆ گۆڕینی ئەو بارودۆخە.


خ . ک