بایرن میونشن دی یۆنگی دەوێت

AM:10:36:20/04/2024

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن ئۆفەرێکی گەورەی ئامادەکردووە لە پێناو گواستنەوەی دی یۆنگی یاریزانی بەرشەلۆنە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بێهیوا نەبووە لە خەونی چەند ساڵەی رابردووی ئەویش ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ فرینکی دی یۆنگ.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، یانە ئەڵمانیەکە هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو ئەوەی وەرزی داهاتوو دی یۆنگ درێسی یانەکەیان بپۆشێت و سەرکدایەتی هێڵی ناوەڕاستیان بکات.

ئاشكرایکردووە، پلانی کارگێڕی بایرن میونشن ئەوەیە ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی بەرپرسانی بەرشەلۆنە بکەن کە بڕەکەی کەمتر نەبێت لە 70 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانەیان.

رونیشیکردووەتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە یانە کەتەلۆنیەکە بەو گرێبەستە رازیدەبن چونکە کێشەی داراییان هەیە لە کاتێکدا یاریزانە هۆڵەندیەکە بەردەوام دوپاتیکردووەتەوە کە لە بەرشلەۆنە دڵخۆشە و هیچ کاتێک بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە.

گرێبەستەکەی دی یۆنگ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت و تا ئێستا نوێ نەکراوەتەوە، 212 یاری بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجامداوە و سێ نازناوی لەگەڵدا بردووەتەوە.

خ . ک