لە جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ.. عێراق شکستی بە تاجیکستان هێنا

PM:11:35:19/04/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ هەڵبژاردەی عێراق بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە تاجیکستان هێنا.

لە دووەم یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ، هەڵبژاردەی عێراق و تاجیکستان بەیەکگەیشتن.

تایمی یەکەم، عێراق باشتر یاریکرد و دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی 12 و 22 لە رێگەی مونتەزر محممەد و عەلی جاسمەوە تۆمارکرد، کە دووەمیان بە لێدانی سزا بوو، یارییەکە بەهێزی زیاتری بەخۆیەوە بینی و هەر لە کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەم گۆڵچی عێراق بووە هۆی دروستبوونی لێدانی سزا و تاجیکستانیش ئەنجامەکەی پێ کەمکردەوە.

لە تایمی دووەمدا، هەمان سیناریۆ دوبارە بوەوە، بە شێوەیەک لە خولەکەکانی 56 و 87 عێراق دوو گۆڵی دیکەی لە رێگەی حەسەن خالید و سەعدەوە هێنایە بەرهەم، تاجیکستانیش لە دواساتدا ئەنجامەکەی بۆ دوو گۆڵ کەمکردەوە کەمکردەوە.

سەرەنجام شێرەکانی رافیدەین بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەیان لە سودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

بەو ئەنجامەش بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی سێیەم دەبیندرێن و تاجیکستان هیچ خاڵێکی نییە و لە پلەی چوارەمە.