ئینتەر میلان نرخی ئامانجەکانی ریاڵ مەدرید و پاریسی دیاریکرد

PM:11:11:19/04/2024

372 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر میلان نرخی باستۆنی و تۆرامی بۆ ریاڵ مەدرید و پاریس بە 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر یەکێکیان دیاریکردووە .

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نرخی ئەستێرەکانی دیاریکرد کە بوونەتە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەوروپا، ئەوانیش باستۆنی و مارکۆس تۆرامن.

یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریکاری ئینتەرمیلان دەربڕیوە و پاریس سانجێرمان چاودێری مارکوس تورامی هێرشبەر دەکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید داوای گرێبەستی بەرگریکاری نوێی کردووە و باستۆنیش لە سەرووی لیستی یاریزانە داواکراوەکانی ڕیال مەدریددایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاریس بە وردی چاودێری دۆخی تورام دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ ڕۆشتنی کیلیان مباپێ لە یانەکەیان لە هاوینی داهاتوودا.

ڕۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوە، ئینتەرمیلان ئەستێرەکانی بە کەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر یاریزانێک نافرۆشێت، بەمەش دەیەوێت ئاستەنگ بۆ یانە ئەوروپییەکان دروست بکات لە بەرامبەر بردنی ئەستێرەکانی.

ئینتەر دەیەوێت پارێزگاری لە ئەستێرەکانی بکات، بەو پێیەی وەرزی رابردوو لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بوو، ئەم وەرزەش زۆر نزیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا.