ئەستێرەیەک دوای رۆیشتنی پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە

PM:10:44:19/04/2024

4672 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناچۆ ریاڵ مەدریدی لە بڕیاری جێهێشتنی یانەکە ئاگادار کردووەتەوە لە هاوینی داهاتوودا.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی پشتڕاستیکردەوە کە یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی ڕیال مەدرید دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستا کارگێڕی یانەکەی لە ڕۆیشتنی خۆی ئاگادارکردووەتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان بڵاویکردووەتەوە: ناچۆ هێرناندێز ڕیال مەدریدی لە نیازی ڕۆیشتنی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا ئاگادارکردەوە، یانەکەش رێز لە بڕیارەکەی دەگرێت.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەدا، کە گرێبەستەکەی ناچۆ لەگەڵ یانەی شاهانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، هەربۆیە گرێبەستەکەی درێژ ناکرێتەوە و بە گواستنەوەی بێبەرامبەر دەچێتە یانەیەکی دیکە.

ئەمە لە کاتێکدایە زۆربەی هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ریاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوودا بەرگریکارێک دەگوازێتەوە، ئەمەش داهاتووی ناچۆی خستووەتە ژێر پرسیارەوە و یاریزانەکە بیری لە رۆیشتن کردووەتەوە.

ناچۆ تەمەنی 34 ساڵە، ماوەی 23 ساڵە لە ریاڵ مەدرید یاری دەکات، واتە لەگەڵ یانەی شاهانە گەورە بووە، هەورەها لە ساڵی 2012 دەستی بە یاریکردن بۆ تیپی یەکەمی یانەی یانەکە کرد، لەو ماوەیەشدا بەشداری لە 355 یاریدا کردووە و 16 گۆڵی تۆمارکردووە و 9 ئەسیستیشی کردووە.