جامی شتوتگارت.. شیفۆنتیک و رادوکانۆ گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی

PM:02:33:19/04/2024

64 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شتوتگارت شیفۆنتیک و رادوکانۆ گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و ئەنەس جابر ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی ئاستی کچانی جامی شتوتگارت بۆ تێنسی سەرزەوی، ئیگا شیفۆنتیکی پۆڵەندی و پێشەنگی ریزبەندی جیهان بەرامبەر ئەلێسی میرتێنزی بەلجیکی یاریکرد.

لەسەرەتای یاریەکەوە شیفۆنتئک بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و سەرەنجام بە ئاسانی و دوای کاتژمێرێک و 34 خولەک یاریەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ، شەش بە چوار گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، ئیما رادۆکانۆی بەڕیتانی رووبەڕووی نۆسکۆڤای چیکی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئەنەس جابری تونسی بە پاولینی ئیتاڵی دۆڕا.

بەو ئەنجامانە، هەریەکە لە شێفۆنتیک و رادوکانۆ و پاولینی گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، ئەنەس جابر و مێرتێنز ماڵئاواییانکرد.

خ . ک