بەرشەلۆنە جامى گامپەر بەرامبەر چ یانەیەک دەکات؟

AM:09:40:06/07/2022

804 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دواى کشانەوەى ڕۆما و ڕەتکردنەوەى میلان، بەرشەلۆنە ڕایگەیاند جامى خوان گامپەر بەرامبەر یانەیەکى مەکسیکى دەکات.

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە پێگەى تایبەتى خۆى لە تویتەر ئاشکرایکرد، بەرامبەر یانەى بوماسى مەکسیکى یارى دەکات، لە جامى خوان گامپەر، کە حەوتى ئابى داهاتوو لە یاریگاى سپۆتیفاى کامپ نۆ بەڕێوەدەچێت.

پێشتر بڕیاربوو بەرشەلۆنە جامى خوان گامپەر بەرامبەر یانەى ڕۆماى ئیتاڵى ئەنجامبدات، بەڵام ئەو یانەیە پاشەکشەى کرد و ئەمەش بەرپرسانى یانە کەتەلۆنیەکەى نیگەران کرد.

بەپێى ڕاگەیاندنەکان، بەرشەلۆنە دواى کشانەوەکەى ڕۆما، داواى لە یانەى ئەى سى میلانى ئیتاڵى کردووە بۆ بەشداریکردن لە جامى خوان گامپەر، بەڵام یانە ئیتاڵیەکە ڕەتیکردووەتەوە.

بەرشەلۆنە سەرەتاى هەموو وەرزێک بە میوانداریکردنى یانەیەک جامى خوان گامپەرى دۆستانە لە یاریگاى خۆیدا ئەنجام دەدات، وەک ئامادەکارى بۆ وەرزەکە.

گ . ف