AM:09:02:06/07/2022
1960 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ واز لە
یاریکردن ناهێنێت و گرێبەستەکەى لەگەڵ ئەى سى میلان نوێدەکاتەوە.
تۆڕى سکاى سپۆرتى ئیتاڵى
بڵاویکردەوە، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچى سویدى هێرشبەرى یانەى ئەى سى میلانى ئیتاڵى، کە
تشرینى یەکەمى داهاتوو دەبێت بە 41 ساڵ، گرێبەستەکەى لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە تا
هاوینى 2023 نوێدەکاتەوە و لەم هاوینەدا واز لە یاریکردن ناهێنێت.
سکاى سپۆرت ئاماژەى
بەوەکردووە، بەپێى گرێبەستە نوێکە زڵاتان موچەى ساڵانەکەى ملیۆنێک و 500 هەزار
یۆرۆ دەبێت، لەگەڵ هەندێک لە پاداشت و گۆڕانکارییەکان.
ئیبراهیمۆڤیچ، کە
گرێبەستەکەى لە کۆتایى مانگى ڕابردوودا لەگەڵ میلان کۆتایى هات، پێش دوو مانگ
نەشتەرگەرى لە ئەژنۆیدا ئەنجامدا و بڕیارە شەش بۆ حەوت مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.
ئیبراهیمۆڤیچ لە وەرزى ڕابردوودا
نازناوى خولى ئیتاڵیاى لەگەڵ میلان بەدەستهێنا، کە لەو خولەدا بەشدارى لە 23
یاریدا کرد و هەشت گۆڵ و سێ ئەسیستى تۆمارکرد.
ئیبراهیمۆڤیچ لە دوو ماوەى
جیاوازدا یارى بۆ میلان ئەنجامداوە و بەشدارى لە 159 یاریدا کردووە لە سەرجەم
پاڵەوانێتییەکاندا، 92 گۆڵ و 35 ئەسیستى تۆمارکردووە.
گ . ف