ڤان ئێرت قۆناغى چوارەمى پایسکیلسوارى فەڕەنساى بەدەستهێنا

PM:11:45:05/07/2022

372 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فوت ڤان ئێرتى بەلجیکى قۆناغى چوارەمى پێشبڕکێى پایسکیلسوارى فەڕەنساى بەدەستهێنا.

لە پێشبڕکێى پایسکیلسوارى فەڕەنساى نێودەوڵەتى ناسراو بە تۆر دو فرانس، لە قۆناغى چوارەمدا، فوت ڤان ئێرت پلەى یەکەمى بەدەستهێنا، کە لە سێ قۆناغى یەکەمدا پلەى دووەمى پێبڕابوو.

ڤان ئیرت بە 10 کیلۆمەتر پێش کۆتایى هاتنى قۆناغى چوارەم سەرکەوتنى بەسەر ئەنتۆنى پێرێزى فەڕەنسیدا بەدەستهێنا و بەرەو بردنەوەى قۆناغەکە چوو، کە یاسپەر فیلیبسنى هاونیشتیمانى بوو بە دووەمى قۆناغەکە.

ڤان ئێرت قۆناغى چوارەمى بە چوار کاتژمێر و یەک خولەک و 36 چرکە کۆتایى پێهێنا، کە ماوەکەى 171 پۆینت پێنج کیلۆمەتر بوو، بەجیاوازى هەشت چرکە کێبڕکێکەى لە فیلیبسن بردەوە.

بەمەش ڤان ئێرت پێشەنگى ڕیزبەندى گشتى پاڵەوانێتییەکەى بەهێزترکرد، بە 13 کاتژمێر و دوو خولەک و 43 چرکە و بەجیاوازى 25 چرکە لە پێش یفیس لامبرتى بەلجیکى پلەى دووەم و بەجیاوازى 32 چرکە لە پێش تادیج بوجاکارى سلۆڤینى پلەى سێیەمەوەیە.

گ . ف