داهاتووى جۆرجینیۆ یەکلاکرایەوە

PM:11:01:05/07/2022

628 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوەبەرى کارەکانى جۆرجینیۆ مانەوەى یاریزانەکەى لە چێڵسیدا بۆ وەرزى داهاتوو دووپاتکردەوە.

خۆرخى سانتۆسى بەڕێوەبەرى کارەکانى جۆرجینیۆى ئیتاڵى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى چێڵسى ئینگلیزى دووپاتیکردەوە، کە یاریزانەکە ئارەزووى بەردەوامبوون لە یانە ئینگلیزیەکەدا دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕاگەیاندنەکان ئاماژەیان بە ڕۆیشتنى یاریزانەکە و نزیکبوونەوەى لە ڕیزەکانى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى دەکرد.

سانتۆس لە لێدوانێکدا بۆ سایتى تۆتۆ میرکاتۆى ئیتاڵى دەڵێت "کارى لە پێشینەمان چێڵسییە، گرێبەستى جۆرجینیۆ لە 2023دا تەواودەبێت و پێموایە لە ئەیلولى داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەى دەکەین".

ئارەزووى مانەوەى جۆرجینیۆ لەکاتێکدایە، بەشداریکردنى بەشێوەیەکى سەرەکى لە یارییەکانى یانەکەیدا کەمى کردبوو لە وەرزى ڕابردوودا، تۆماس توخێلى ڕاهێنەرى چێڵسى زیاتر پشت بە ماتیۆ کۆڤاسیچ و نگۆلۆ کانتێ دەبەست.

جۆرجینیۆى 30 ساڵ لە 14ى تەمووزى 2018دا لە یانەى ناپۆلى ئیتاڵییەوە پەیوەندى بە یانەى چێڵسی ئینگلیزییەوە کرد بەرامبەر بە 57 ملیۆن یۆرۆ.

گ . ف

Jorginho reveals how Chelsea could have won Ajax game