PM:07:16:05/07/2022
512 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەو کەسانە دەستگیرکران
کە دزییان لە ماڵى ڕۆناڵدۆى دیاردە و چەند یاریزانێکى تر لە دورگەى ئیبیزا و
شارەکانى تردا کردبوو.
پۆلیسى نیشتیمانى
ئیسپانیا ئەو باندە تایبەتمەندەى دەستگیرکرد، کە کارى دزینى پارەو شتى گرانبەهاى
کەسایەتییە بەناوبانگەکان و یاریزانان بووە لە شوێنە جیاوازەکانى ئیسپانیا، کە
یەکێک لە قوربانیەکان ڕۆناڵدۆى بەڕازیلى سەرۆکى یانەى بەلەد وەلیدە لە دوورگەى
ئیبیزا.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى
پۆلیس ئاماژەى بەوەکردووە، پێنج پیاویان دەستگیرکردووە، کە چواریان ئەلبانى و
دانەیەکیان ئیسپانییە لەگەڵ ژنێکى ڕۆمانى لە شارۆچکەى دینیا و شارى مالاگە و
مۆرسیا.
باسى لەوەشکردووە،
باندەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە، کە ڕەچەڵەکى ئەلبانییە و بە 15 حاڵەتى دزیکردن
تۆمەتباربووە و زۆربەى ڕووداوەکانیش لە کۆتاییەکانى مانگى ڕابردوودا ڕوویانداوە.
گ . ف