ئەلۆنسۆ دەیەوێت بچێتە بەرشەلۆنە

PM:06:41:05/07/2022

760 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەلۆنسۆ دەدات و یاریزانەکەش داوا دەکات ڕێگا بە رۆیشتنی بدەن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، مارکۆس ئەلۆنسۆی یاریزانی یانەی چێڵسی دەیەوێت پەیوەندی بکات بە یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، ئەلۆنسۆ داوای لە بەرپرسانی یانەی چێڵسی کردووە کە ڕێگا بە رۆیشتنی بدەن لە بازاری گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا تا بچێتە یانە کەتەلۆنیەکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، یاریزانە ئیسپانیەکە ڕێککەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە کردووە بە گرێبەستێک کە ماوەکەی سێ ساڵە و چێڵسیش داوای بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوونی بەڵام بەرشەلۆنە زیاتر لە 10 ملیۆن یۆرۆ خەرج ناکات بۆ گواستنەوەی.

رونیشیکردوەتەوە، بە پێی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا هەموو یاریزانێک بۆی هەیە داوای رۆیشتن لە بەرپرسانی یانەکەی بکات بەو مەرجەی لە شایستە داراییەکانی خۆشبێت و بگاتە ڕێککەوتن لەگەڵیدا.

خ . ک